نه‌روێژ قونسڵگه‌ری له کوردستان ده‌کاته‌وه
لای خۆیه‌وه مسته‌فا سوپاسی حکومه‌تی نه‌روێژی کرد که ئه‌م بڕیاره‌ی داوه و ئه‌مه‌ش زیاتر په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسی و سیاسی و ڕۆشه‌نبیری و ئابووری کوردستان و نه‌روێژ پته‌وتر ده‌کات .
له‌لایه‌کی دیکه‌وه بێرگه برێنده‌ر سه‌رۆکی یه‌که‌می دیپلۆماسیه‌تی نه‌روێژ سوپاسی حکومه‌تی کوردستانی کرد که توانیوێتی به‌ره‌نگاری تیرۆرستانی داعش ببێته‌وه و وێڕای ئه‌وه‌ی ئێستا 1,8 ملیۆن په‌نابه‌ری ڕوویان له کوردستان کردووه لای خۆیه‌وه پشتگیری ووڵاته‌که‌ی له بواره‌کانی مرۆیی وسه‌ربازی بۆ ئێراق و کوردستان دووپاتکرده‌وه .
دواجاریش بێرگه برینده وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌روێژ داوای کرد سڵاوی خۆی بگه‌ێنرێته سه‌رۆک وسه‌رۆك وه‌زیرانی کوردستان . هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست و له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رپرسی دیکه‌ی حکومی کۆبوویه‌وه .
