بۆردومانى موسڵ ده‌ستى پێكرد و پێشمه‌رگه ڕێگاى سه‌ره‌كى ته‌له‌عفه‌ر شنگالى كۆنترۆڵكر
“غهچوان داودى”ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى موسڵ، ڕاگه‌یاند: كاتێك حه‌یده‌رعه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، چووه ئه‌مه‌ریكا، لێدوانێك هه‌بوو گوتیان دواى ڕه‌مه‌زان موسڵ ئازاد ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام بابه‌تى ڕوومادى به‌سه‌رداهات بابه‌ته‌كه‌ى موسڵ پشتگوێ خرائێستاش جارێكى دیكه، “لیوا نه‌جمه‌دین”فه‌رمانده‌ى باڵاى سوپاى عێراق لێدوانى داوه، ئاماژه به‌وه ده‌كات: پرۆسه‌ى ئازاد كردنى موسڵ به قۆناغه و قۆناغى یه‌كه‌م ده‌ستكراوه به بۆردومانى بنكه‌و باره‌گاكانى داعش، گوتى: “زانیاریمان هه‌یه، چه‌ند ڕۆژێكه مه‌عنه‌ویه‌تى داعش له‌ناو موسڵ دابه‌زیووه، فرۆكه‌ى زۆرى هاوپه‌یمانان له ته‌له‌عفه‌ر و موسڵ و شنگال و ده‌شتى نه‌ینه‌وا ده‌ستیان كردووه به كوشتنى به‌كۆمه‌ڵى داعش ئێستاش سوپاى عێراق دوو فرقه‌ى داناوه بۆ ئازاد كردنى موسڵ و هه‌ردوو فرقهش چه‌كیان بۆ هاتووه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: وه‌ك یه‌كه‌م قۆناغ پێشمه‌رگه هه‌ردوو ڕێگاى ته‌له‌عفه‌ر و شنگالى كۆنترۆڵكردووه پێشبینى ده‌كرێت له ماوه‌ى داهاتوو موسڵ ئازاد بكرێت.
باس‌نیوز
