لە كەسكێ 15 چەكداری تیرۆیستی داعش کوژران

لە كەسكێ 15 چەكداری تیرۆیستی داعش کوژران
فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان، بەپشت بەستن بە زانیاری وردی فەرماندە مەیدانییەکانی پێشمەرگە، دوو مۆڵگەی جیای ھێزی پشتیوانیی داعشیان لە میحوەری ڕۆژئاوای دیجلە کردووەتە ئامانج و بەو ھۆیەوە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی داعش تەقێنراوەتەوە، کە تێیدا 10 چەکداری گرووپەکە کوژراون.

عەقید دڵشاد مەولوود، بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی ڕاگەیاند: رۆژی ھەین، فڕۆکەجەنگییەکانی ھاوپەیمانان، لەسەر بنەمای زانیاری ووردی فەرماندە مەیدانییەکانی فەرماندەیی پیشمەرگەی زێرەڤانی، لەیەک کاتدا دوو مۆڵگەی ھێزی پشتیوانیی چەکدارانی داعشیان لەگوندەکانی (لەزاک و عاشق) لەناوچەی کەسکێ لە میحوەری ڕۆژئاوای دیجلەدا بەچڕی بۆرودومان کرد”.

بەگوێرەی زانیاری فەرماندە مەیدانییەکانی پێشمەرگەی زێرەڤانی، کە لەئەنجامی ئەو دوو بۆردومانەی فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان، کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیی داعش تەقێنراوەتەوە و دوو چەکی ھاوەنیش تێکشکێنراون. گوتیشی، ھەر بەھۆی ئەو بۆردومانانەوە، زیاتر لە 10 چەکداری تووندڕەوی داعش کوژراون.




































باسنیوز
Top