مه‌سروور بارزانی: دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسیی تیرۆر له ناوچه‌كه‌دا پێویستی به هه‌وڵی هه‌مووان هه‌یه
سێشه‌ممه‌ی رابردوو رێكه‌وتی 9/6/2015 (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ شاندی رۆژنامه‌نووسانی ده‌وڵه‌تی كوێت، تیشكی خسته سه‌ر سه‌ره‌تاكانی په‌یدابوون و به‌هێزبوونی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، به‌تایبه‌تی له دوای داگیركردنی مووسڵ له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی رابردوو، كه به‌هۆی راكردنی سوپای عێراق توانی ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ك و جبه‌خانه‌ی 5 فیرقه‌ی سوپا و فیرقه‌یه‌كی پۆڵیسی فیدراڵیدا بگرێت و گوتی: داعش، دوای راكردنی سوپای عێراق له مووسڵ ده‌ستی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆری زرێپۆش و چه‌كی قوڕس و پێشكه‌وتوودا گرت، بۆیه پێشمه‌رگه پێویستی به چه‌كی باشتر هه‌یه تا بتوانێ پاشه‌كشه به‌و رێكخراوه تیرۆریستییه بكات.
له‌باره‌ی كۆتاییهاتن به داعش (مه‌سروور بارزانی) گوتی: كۆتاییهاتنی داعش له‌سه‌ر جیددیه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ستاوه، له‌ناوبردنی داعش له ڕووی ئایدیۆلۆژییه‌وه كاتێكی زۆرتری ده‌وێ. به‌ڵام له‌ناوبردنی داعش له رووی سه‌ربازییه‌وه مه‌حاڵ نییه، هه‌رچه‌نده ئاسانیش نییه.
(مه‌سروور بارزانی) ئاماژه‌ی به پێداویستییه‌كانی له‌ناوبردنی داعش دا و گوتی: له‌ناوبردنی داعش پێویستی به هێزێكی رێكخراو و هه‌ماهه‌نگ و پێداویستیی سه‌ربازی و ستراتیژێكی له‌بار و وشكردنی سه‌رچاوه داراییه‌كان هه‌یه. هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر دۆخی ئاسایشی ناوچه‌كه، كه رووخساره‌كانی روون نییه، بۆیه دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسیی تیرۆر له ناوچه‌كه‌دا پێویستی به هه‌وڵی هه‌مووان هه‌یه.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به كاریگه‌ریی هاوكاری و پشتیوانییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پێشمه‌رگه دا و گوتی: سوپاسی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین بۆ یارمه‌تیدانی هه‌رێمی كوردستان له مه‌شقكردن به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و دابینكردنی چه‌ك، كه بووه به‌شدار له زیادكردنی توانای هه‌رێم بۆ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تی كوێت (مه‌سروور بارزانی) گوتی: په‌یوه‌ندییه‌كان له ئاستێكی باش دان و سوپاسی ده‌وڵه‌تی كوێت ده‌كه‌م بۆ بایه‌خدان و هاوكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا.
له كۆتاییدا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی رۆژنامه‌نووسانی ده‌وڵه‌تی كوێتی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رز نرخاند و هیوای خواست سه‌ردانی زیاتر بكرێ بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی.
شانده‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی كوێت له (یووسف مه‌رزوق) سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی ئه‌نبائی كوێتی، (عه‌بدولره‌حمان ئه‌لعلیان) سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی كوێت تایمز، (سه‌عد ئه‌لعلی) سه‌رنووسه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی كوێت( كونا) و (عه‌دنان ئه‌لراشد) به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نووسانی كوێت پێكهاتبوو.
