ئه‌ندام په‌رله‌مانێك : حه‌شدى شه‌عبى نه‌یتوانى داعش پاشه‌كشه بكات و تووشى له‌خۆبایى ببوو
(د.عه‌ره‌فات كه‌ره‌م ستونى ) ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ڕاگه‌یاند: دواى كه‌وتنى ڕومادى داعش سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهێنا، پێش كه‌وتنى ڕومادى حه‌شدى شه‌عبى تووشى له‌خۆبایى بوو ئه‌و له‌خۆباییه واى كرد هه‌رچى دروشمى تایفه‌گه‌ریه به‌كارى هێنا بۆنمونه ناوى هه‌ڵمه‌تى ئه‌نباریان كردبه “لبیك یاحسین” بۆیه دواى ئه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى نه‌یتوانى داعش پاشه‌كشه بكات و خه‌ریك بوو كه‌ربه‌لا بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه، ئه‌و كاته حه‌شد گه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌یى شه‌ڕى داعش قورسه، بۆیه گه‌یشتنه بڕوایه‌ك ئه‌گه‌ر كورد نه‌بێت داعش عێراق هه‌موو ده‌گرێت، بۆیه زۆر پێویستیان به كورده و ئه‌و بڕوایه‌ش بۆ هاوپه‌یمانى شیعه دروستبووه، ئه‌مانه‌ن یه‌كه‌م: به‌شێك له‌ناو لایه‌نه‌كانى هاوپه‌یمانى وه‌ك(سه‌درى و ئه‌نجومه‌نى باڵا) باوه‌ڕیان به‌وه هه‌یه، برایه‌تیان له‌گه‌ڵ كورد نوێ ببێته‌وه، ئه‌ولایه‌نانه‌ش لێدوانى توندیان ده‌دات ئه‌وانیش(عه‌سائیب ئه‌هلى حه‌ق)به‌هۆى فشارى ئێران نه‌رم بوونه‌وه، به‌ڵام هاتنى سه‌رۆككۆمار بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و په‌یوه‌ندیه جارێكى دیكه به‌هێز ببێته‌وه بۆئه‌وه‌ى بتوانن به‌رانبه‌ر به داعش هه‌ڵوێستى سیاسى یه‌ك بێت و ڕێككه‌وتنى هه‌ولێرو به‌غدا به‌رده‌وام بێت.
گوتى: “ئێران هه‌ڵوێستى زۆر لاوازه ئه‌وه‌ش دواى كه‌وتنى ڕوومادى و خه‌ریكیشه ڕ‌ژێمى سوریا به‌ره‌و ڕووخان ده‌ڕوات و له‌لایه‌كى دیكه هاوپه‌یمانى سوننه ڕاگه‌یه‌نراوه كه هه‌ڵوێستى سوننه‌ى به‌هێز كردووه”.
گوتیشى: “ئه‌گه‌ر به‌غدا موراجه‌عه‌ى خۆى نه‌كات، پابه‌ند نه‌بێت به‌ڕێككه‌وتنه‌كانه‌وه ئه‌وه مه‌ترسى زیاتر له سه‌ر عێراق دروست ده‌بێت”.
ڕاشى گه‌یاند: ئه‌گه‌ر به‌و شێوه لۆبى له‌سه‌ر عه‌بادى، به‌رده‌وام بێت، پێشبینى ده‌كرێت ده‌ست له‌كاربكشێشێته‌وه، ئه‌مه بۆ ده‌وڵه‌تى یاسا دڵخۆش كه‌ره، چونكه ده‌یانه‌وێت به‌ربژێریان هه‌بێت كۆت و به‌ند له دژى هه‌رێمى كوردستان دروست بكه‌ن”.
باس‌نیوز
