سێ بەکارهێنەرى مادەى هۆشبەر سزادران
بەرێوەبەری راگەیاندنی ئاسایشی گەرمیان نەقیب عوسمان عەبدولكەریم بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ پاش ئەوەی لەماوەی رابردوودا لە سنووری گەرمیان، لە لایەن هێزەكانی ئاسایشی گەرمیانەوە سێ كەس بە تۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیركران، ئەو سێ كەسە لە ماوەی دوێنێ و ئەمرۆ لە لایەن دادگای تاوانەكانی كەركووك - گەرمیانەوە بە پێی یاسای تایبەت بە مادە هۆشبەرەكان یەكێكیان بە پێنج ساڵ و دوانەكەی دیكەش بە سێ ساڵ زیندانی سزادران.
نەقیب عوسمان وتیشی، ئەو تاوانبارانە كوردن و خەڵكی سنوورى گەرمیانن، لە بەردەم دادوەر دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە و بەڵگەی پیۆیستیش لە بەردەستدا بووە بۆ ساغ كردنەوەی تاوانەكانیان.
