فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بۆ یەکەمجار لەگوندی بەشیر داعش بۆردووماندەکەن

 فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بۆ یەکەمجار لەگوندی بەشیر داعش بۆردووماندەکەن
فڕۆکەکانی هاوپەیمانان، بۆیەکەمجار پێگەکانی داعشیان بەچڕی لەگوندی بەشیر بۆردوومانکرد، لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕی داعش ئەمە یەکەمجارە لە گوندی بەشیر بۆردوومانی داعش بکەن.

بۆردوومانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لەپێش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە بۆسەر پێگەکانی داعش لە خوارووی پارێزگای کەرکووک دەستیپێکردووە و فڕۆکەکان داعشیان لەگوندی بەشیر بۆردوومانکرد، کە یەکەمجارە لەسنووری ئەو گوند تورکمان نشینە داعش بۆردوومان بکرێت.

هەر پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆکەکانی هاوپەیمانان ماوەی نیو کاژێر بەچڕی پێگەکانی داعشیان لەدەوروبەری حەویجە بۆردوومانکرد و بەگوێرەی زانیاری سەرەتایی، داعش لە بۆردوومانەکەدا کوژراو و برینداری زۆری هەبووە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆش هێزەکانی دژەتیرۆر، هێرشێکیان کردە سەر چەکدارانی داعش لە کۆمەڵگای سەددام و گوندی وەستانە لە باشووری کەرکووک.

سەرچاوەیەکیش لە هێزی دژەتیرۆر، لەبارەی شەڕەکەوە رایگەیاند " هێرشەکە 3 کاژێری خایاند و زیاتر لە 15 چەکداری داعش کوژران، 3 کارمەندی دژەتیرۆریش بەهۆی تەقینەوەی بۆمبی چێندراوەوە شەهید بوون".






رووداو
Top