هه‌وڵه‌كانى به جینۆسایدناساندنى تاوانه‌كانی دژ به كوردانى ئێزدى و پێكهاته‌كانى تر به‌رده‌وامه
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی به جینۆسایدناساندنی كه‌یسی كوردانی ئێزدی له ناوچه‌ی شنگال و پێكهاته‌كانی تر، تاووتوێ كران، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه فه‌یروز ته‌ها جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ى مافه‌كانى مرۆڤی په‌رله‌مان، رایگه‌یاند: "له رۆژی 2015/6/3 كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى باڵاى به جینۆسایدناساندنى شنگال ئه‌نجامدا كه له‌لایه‌ن حكومه‌ت و سه‌رۆكى چه‌ند لیژنه‌یه‌كى په‌رله‌مانه‌وه دروستبووه، ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌مان تاووتوێ كرد و بڕیارماندا پڕۆژه یاسایه‌ك ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بكه‌ین كه خۆى له چه‌ند خاڵێكدا ده‌بینێته‌وه، له‌وانه رۆژى 8/3ی هه‌موو ساڵێك بكرێته رۆژى جینۆسایدكردنى شنگال و پێكهاته‌كانى تر و ئه‌و خهڵكانهشى كه رزگاریان بووه له ده‌ست تیرۆریستانى داعش، له رووى مادى و مه‌عنه‌وییه‌وه قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران زیاتر و كاراتر كار بكات بۆ به جینۆسایدناساندنى تاوانه‌كانی دژ به كوردانى ئێزدى و پێكهاته‌كانى تر له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: "بڕیاره له هه‌فته‌ى داهاتوودا به مه‌به‌ستى به‌دواداچوونى كێشه و گرفتى چه‌ند داموده‌زگایه‌كى پێویست، سه‌ردانى پارێزگاى دهۆك بكه‌ین و دواتر له هه‌فته‌كانى تردا سه‌ردانى پارێزگاكانى تر‌ى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ین".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ سكاڵا و نووسراوى ئه‌و هاووڵاتییانهشمان تاووتوێ كرد كه ئاراسته‌ى لیژنه‌كه‌مان كرابوون و بڕیارى پێویستییان له‌باره‌وه درا، هه‌روه‌ها ئه‌و پڕۆژه یاسایانه‌ش كه ئاراسته كراون ئاماده‌كارییمان بۆ كردن بۆ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه له‌سه‌ریان، پاشان راپۆرتیان له‌سه‌ر ئاماده بكه‌ین و ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى بكه‌ین".
سایتی فەرمی پەرلەمانی كوردستان
