عەمید سەرحەد قادر: سێ داعشمان دەستگیر کرد... یەکێکیان ئەفسەری ھەواڵگریی عێراقە
(عەمید سەرحەد قادر) بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچکە و شارە دێیەکانی کەرکووکتایبەت بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: یەکێک لەو سێ
تیرۆریستەی دەستگیرمان کردوون، ئەفسەرە بە پلەی عەقید لە نێۆ دەزگایھەواڵگریی عێراقی و ئەوی دیکەیش لە ڕیزەکانی ئاسایشی نیشتیمانییە"، ئەوەشی گوت، کە
ئەمانە ھاوکاری داعشی تیرۆریست بوون لە نێو بنکەی ترکەڵان لە شاریکەرکووک.
وەک (سەرحەد قادر) دەڵێ، ناو بەناو تیرۆریستی مەترسیدار دەستگیر دەکرێن لە شاری کەرکووککە زۆربەیان پلەدارن لە نێو دەزگا ئەمنییە کان و چاودێرێکیش دەڵێت، کارەساتە
کە کەسانێک بەو پلە سەربازییانەوە ھاوکار و چاوی تیرۆریستان بن لە نێۆدەزگا ئەمنییەکاندا.
