عه‌لی قه‌ره‌داغی: قورئان باسی قه‌یرانه داراییه‌كه‌ی كردووه
ئه‌م وتانه‌ی قه‌ره‌داغی له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا هات كه له كۆنگره‌ی "ئیعجازی زانستی له قورئان و سوننه‌ت"دا پێشكه‌شیكرد كه مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا، میوانداریی كردووه.
راشیگه‌یاند، ئیسلام چاره‌سه‌رێكی مامناوه‌ندی له‌نێوان سه‌رمایه‌داری و سۆسیالیزیمدا پێیه.
قه‌ره‌داغی كه هاوكات ئه‌مینداریی گشتیی یه‌كێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمانه كه بانگخوازی میسری یوسف قه‌رزاوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپییه بۆ فه‌توادان، باسی له‌وه‌ش كرد كه مه‌به‌ست له ئیعجازی ئابووری ئه‌وه‌یه كه قورئان و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت چه‌ندین راستیی ئابووری له سامان و چالاكیی ئابووری و پلاندانانی ئابووری له‌خۆگرتووه كه عه‌قڵی مرۆڤ له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا نه‌یتوانیوه دركی پێبكات، یان هه‌واڵگه‌لێكی غه‌یبی تێدایه كه له‌م سه‌رده‌مدا روویداوه.
قه‌ره‌داغی سیسته‌می ئابووریی ئیسلامی له‌به‌رانبه‌ر هه‌ردوو سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی سۆسیالیزمی و سه‌رمایه‌داری به چاره‌سه‌رێكی موعجیزه‌ئاسا وه‌سفكرد و جه‌ختیشكرده‌وه كه ئیسلامییه‌كه هیچ یه‌كێك له‌و كه‌موكوڕییه بنچینه‌یی و پراكتیكیانه‌ی تێدا نییه كه له‌دوو سیستمه‌كه‌ی تردا هه‌یه.
وتیشی، ئابووریناسی فه‌ره‌نسی به‌ناوبانگ مۆریس ئالی كه خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئابوورییه له كتێبێكیدا باسی له‌وه كردووه كه مه‌رجه‌كانی گێڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی بۆ بازاڕه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه بنیات ده‌نرێت كه باج له 2% زیاتر نه‌بێت و تێكڕای نرخی سود له سفره‌وه نزیك بێت (واته به‌بێ سو‌و)، ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی ئابووریی ئیسلامدا ده‌گونجێت.
خه‌ندان
