پێشمەرگە پیلانێکی داعش پوچەڵدەکاتەوە

پێشمەرگە پیلانێکی داعش پوچەڵدەکاتەوە
لە میحوەری باشیک هێزەکانی پێشمەرگە پیلانێکی چەکدارانی داعشیان پوچەڵکردەوە و زیاتر لە 10چەکداری ئەو ڕێکخراوە توندڕەوەیان کووشت.

حەمید ئەفەندی، سەرپەرشتیاری میحوەری باشیکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە)باسنیوزی ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو، ژمارەیەک چەکداری داعش خۆیان له سەنگەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگە لە گوندی بیرحەلان لە میحوەری باشیک نزیک کردەوە، بەڵام بەزوویی ئەم پیلانەی داعش لەلایەن پێشمەرگەوە پوچەڵکرایەوە.

حەمید ئەفەندی ئەوەشی ئاشکراکرد، هێزەکانی پێشمەرگ توانییان دوو خوکوژ بەر لەوەی بگەنە ئامانجی خۆیان، بتەقێننەوە و جگە زیاتر لە10چەکداری تری ئەو ڕێکخراوە توندڕەوە، کە لە لایەن پێشمەرگەوە کوژران.























باسنيوز
Top