دەستگیرکردنى باندێک بەناوى دەزگائەمنییەکانەوە پارەیان لەخەلک وەرگرتووە

دەستگیرکردنى باندێک بەناوى دەزگائەمنییەکانەوە پارەیان لەخەلک وەرگرتووە
دواى ئه‌وه‌ى بانديك په‌يداببوو له‌ ناو شارى كه‌ركوك به‌ ناوى كارمه‌ندانى ئاسايش و ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى ديكه‌ى كه‌ركوكه‌وه‌ فروفێليان له‌ خه‌لك ده‌كردوو پاره‌يان له‌ هاولاتيان وه‌رده‌گرد .


ئەم باندە هەلساون بەناوى کارمەندانى دەزگا ئەمنییەکان فروفێليان له‌ خه‌لك کردووە و پاره‌يان له‌ هاولاتيان وەرگرتووە به‌رامبه‌ر به‌ رايى كردنى كاروباره‌كانيان و به‌ردانى كه‌س و كاريان ئه‌وانه‌ى كه‌ له‌ زيندانى ده‌زگا ئه‌منييه‌كانن ،بەو هۆیەوە چه‌ندين هاولاتى سكالاى له‌ به‌ريوبه‌رايه‌تى ئاسايش و ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى تر تومار ده‌كرد به‌وه‌ى كه‌ پاره‌ى لى وه‌رگيراوه‌ .

بويه‌ هێزە ئەمنیەکان بو بنبركردنى ئه‌و ديارده‌يه‌ توانيان دواى به‌دواداچوونى وورد و كۆكردنه‌وه‌ى زانيارى له‌ هه‌لمه‌تيكدا ئه‌و بانده‌ ده‌ستگيربكه‌ن كه‌ له‌ (4) كه‌س پيك هاتبوون به‌ ناوه‌كانى (و.ج.ز) و (ع.ص.س) و (م.ت.ع) و (ا.ج.ز) كه‌ سه‌رجه‌ميان خه‌لكى شارى كه‌ركوك بوون ، پاش ده‌ستگيركردنى ئه‌و بانده‌ و ئه‌نجامدانى ليكولينه‌وه‌ له‌گه‌ليان دانيان به‌وه‌دا نا كه‌ برێكى زور پاره‌يان له‌ هاولاتيان وه‌رگرتووه‌ به‌رامبه‌ر به‌ رايى كردنى ئيش و كارو به‌ردانى تيروريست و تاوانباران له‌ زيندانه‌كانى ئاسايش و پوليس و ده‌زگا ئه‌منييه‌كان .
Top