پێشمه‌رگه هێرشێكی داعشی له شنگال تێك‌شكاند
“موقەدەم سەمەدار ڕەزا” یەکێك لە فەرماندەکانی لیوای12ی پیادەی سۆرانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ڕایگه‌یاند: شه‌وی دووشه‌مه(8-7-2015) چەکدارانی داعش لەگەڕەکی (سەید زەینەب)ی شارۆچکەی شنگال هێرشێکیان بۆسەر سه‌نگه‌ره‌كانی پیشمەرگە ئه‌نجامدا ،بەڵام بەماوەیەکی زۆر کەم هێرشەکەیان لەلایەن هێزه‌كانی پێشمەرگەوە تێکشکێنرا”.
ناوبراو ئەوەشی ئاشکراکرد كه له تێكشكاندنی هێرشه‌كه‌ی داعش فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان كرد، هه‌روه‌ها لەئەنجامی تێکشکاندنی هێرشەکەی داعش لەلایەن پیشمەرگەوە، زیاتر لە 12چەکداری داعش کوژران.
(باس‌نیوز)
