ئەمریكا بڕوای بە یەكپارچەیی عێراق نەماوە و دەزانێت چیتر ئەو یەكپارچەییەی پێ ناپارێزرێت

ئەمریكا بڕوای بە یەكپارچەیی عێراق نەماوە و دەزانێت چیتر ئەو یەكپارچەییەی پێ ناپارێزرێت
لە دیدارێكی تایبەتدا بۆ گۆڤاری گوڵان پڕۆفیسۆر جۆشوا لاندیز تایبەتمەند و پسپۆڕ لە سیاسەتی عێراق و سووریا بۆ گوتى: ئەمریكا زۆرێك لە چەكەكانی لەناو بردوون و هەندێ لە سەركردەكانی كوشتوون، بەڵام داعش زۆر بەتوانایە لەچارەسەركردنی ئەو كێشانە و هێرش و پەلامار دەبات. بەڵام ئەوە ئاشكرایە كە ڕژێمەكەی ئەسەد زۆر لاوازترە بە بەراورد بە ساڵێك پێش ئێستا و ئەمەش هاوكار بوو بۆ ئەوەی داعش دەست بە سەر شاری تەدمور و چەند شارۆچكەیەكی دیكەدا بگرێت.

جۆشوا لاندیز هەروەها گوتی: گۆڕینی سنوورەكان ئاسان نییە و پێناچێت ئەوان سنوورەكان بگۆڕن، عێراقییەكان نایانەوێت سنوورەكانیان بگۆڕن، بەلایكەمەوە ئەوەی پێوەندی بە عەرەبە سوننەكانەوە هەبێت،من نازانم چی دەكەن لە ئاست كوردەكان، ئەوەی ئاشكرایە كورد ئاست و ئەندازەیەكی باشی سەربەخۆییان هەیە. بەڵام ئەوەش پرسیارە كە ئایا سوننەكان دەتوانن دەوڵەتی خۆیان دروستبكەن، كە پێناچێت لەو بوارەدا زۆر سەركەوتووبن.

شایانی باسە لاندیز هەروەها گوتی: پێموانییە ڕۆژئاوا ئەوكارە بكات. مایەی نائومێدیەكی زۆر بوو كە سوپای عێراق نەیتوانی لەناوچەی نزیك شاری بەغدا و هەروەها لە ڕومادی خۆی ڕابگرێت و دواتر حكومەتی بەغدا ئۆباڵەكە بخاتە ئەستۆی ئەمریكا وتۆمەتباری بكات بەوەی كاری پێویستی ئەنجامنەداوە لەمڕووەوە. پێموایە ئەوە بۆ عێراقییەكان جێدەهێڵدرێت كە ئایا دەیانەوێت ئەو كارە بكەن، یان نا. سەرجەم بەرپرسیارێتیەكەش ناكەوێتە ئەستۆی ئەمریكا. ئەمریكا هێزی زەمینی ڕەوانە ناكات، لەبەرئەوەی ڕەنگە ئەوەی ئێوە دەیڵێن ڕاست بێت كە دەوڵەتێكی سوننی دروست بێت، ئەگەر شیعە نەیەوێت ئەو كارە ئەنجام بدات، ئەوا داعش سەركەوتوو دەبێت.


لە بەردەوامی قسەكانیدا جۆشوا گوتی: كورد ئەو لایەنە سەرەكییەیە كە ئەمریكا پشتیوانی دەكات و ئاشكرایە ئەمریكا هاوكاری كورد دەكات، بەڵام كێشەكە ئەوەیە كورد توانایەكی سنوورداری هەیە، كورد ناتوانێت خاكی عەرەب داگیر بكات و ئەمریكاش زۆر نیگەرانە لەمبارەیەوە ونایەوێت فشار زۆرلە سەركورد دروست بكات و لەلایەكی دیكەوە كورد تەنها هاوپەیمانێكی باشە بۆ ئەمریكا. لە ئێستادا ئەمریكا ڕووبەڕووی چەندین كێشە بۆتەوە، لەبەرئەوەی شەریكێكی باشی نییە بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشانە و ئەمریكا نازانێت چی بكات لەبارەی كێشەی سوننەكانەوە، لەبەرئەوەی نایەوێت ئێران ناڕەحەت بكات بەهۆی ئەو ڕێككەوتنە ئەتۆمیەی بەنیازی ئەنجامیبدات لەگەڵیدا. لەبەرئەوە نازانێت چی بكات لەگەڵ كێشەی سوننەدا كە لە موسڵەوە بۆ حەلەب درێژ دەبێتەوە.



Top