فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان مۆڵگه‌كانی داعشیان له‌ گوێڕ بۆردومان كرد و 5 تیرۆریست كوژران

فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان مۆڵگه‌كانی داعشیان له‌ گوێڕ بۆردومان كرد و 5 تیرۆریست كوژران
شه‌وی رابردوو فرۆكه‌كانی جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ میحوه‌ری گوێر هێرشێكی ئاسمانیان بۆ سه‌ر تیرۆریستان ئه‌نجامدا و زیانی زۆریان پێگه‌یاندن . سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند كه‌ شه‌وی رابردوو فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان هێرشیان كرده‌ سه‌ر هه‌ردوو گوندی دویزات و ته‌ل شه‌عیر و له‌ ئاكامی ئه‌م هێرشه‌ ئاسمانیه‌دا دوو دۆشكا و هاوه‌نێكی تیرۆریستان تێكشكێنرا و پێنج چه‌كداری تیرۆریستی داعشیش كوژران .
Top