زانیاری سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ره گرێبه‌سته‌كانی پەروەردە
نیهایه‌ت ئیبراهیم لێپرسراوی ژمێریاری له به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵاتی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه "وه‌ك ئه‌ركی خۆمان و لای ژمێریارییه‌وه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ره گرێبه‌سته‌كان له 2015/1/1 تا مانگی (5)ی ئه‌مساڵ به‌ستراوه".
نیهایه‌ت ئیبراهیم بۆ ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵات وتی: "لیستی مووچه‌ی مانگی (1و2و3) چۆته خه‌زێنه و چاوه‌ڕێی ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایین بۆ سه‌رفكردنی و دواتر دابه‌شكردنی مانگی (4 و 5) به‌ستراوه و له‌گه‌ڵ موچه‌ی مانگی پێنج ده‌درێت".
لێپرسراوی ژمێریاری له به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "فه‌رمانبه‌ران مافی خۆیانه گله‌یی بكه‌ن، داوا بكه‌ن، یان له ئێمه بپرسن. به‌تایبه‌ت گرێبه‌سته‌كان كه هه‌ر هیچیان وه‌رنه‌گرتووه، هه‌موو له‌و دۆخه نیگه‌رانین".
ئاشكراشیكرد كه "له به‌رنامه‌ماندایه به‌مزووانه نوێنه‌رێكمان به‌تایبه‌تی بنێرین بۆ وه‌زاره‌تی دارایی تا رونكردنه‌وه‌مان بده‌نێ له‌سه‌ر دواكه‌وتنی موچه‌ی ئه‌و سێ مانگه (1،2،3)".
خه‌ندان
