كونسوڵی به‌ریتانیا له هه‌ولێر: پابه‌نده‌بین به هاوكاری كردنی هه‌رێمی كوردستان له پێناو گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتری ئابووری
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی جێگری به‌پرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه، تیایدا هاتووه: د. دیندار زێباری، جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ كاروباری رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئه‌نگه‌س مه‌كی كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌ولێر بارودۆخی ئێستای كوردستان و پشتگیری و پشتیوانی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان تاووتوێكرد.
له دیداره‌كه‌دا ئه‌نگه‌س مه‌كی، ستایشی رۆڵی هه‌رێمی كوردستانی كرد له جه‌نگی دژی تیرۆر و پێشوازی كردنی له‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره و له‌م باره‌یه‌وه وتی: "پابه‌ند بوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به پره‌نسیپ و بنه‌ماكانی دیموكراسییه‌ت و مافی مرۆڤ و ئه‌و جه‌نگه‌ی ئێستا هه‌رێمی كوردستان به نوێنه‌رایه‌تی جیهان له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستی داعش ئه‌نجامی ده‌دات، ناوبانگێكی باشی بۆ كوردستان درووستكردووه و ئێستا رۆژئاوا به گشتی و به‌ریتانیا به تایبه‌تی به چاوی رێز و ته‌قدیره‌وه ده‌ڕواننه هه‌رێمی كوردستان".
كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌ولێر باسی له یارمه‌تیدانی هه‌رێمی كوردستان كرد و له‌م رووه‌وه وتی: "به‌ریتانیا پابه‌نده به هاوكاری كردنی هه‌رێمی كوردستان له پێناو گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتری ئابووری و سه‌ربازی و مرۆڤایه‌تی، چونكه بوونی په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێمه زۆر گرنگه، بۆیه له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ پته‌وكردنی زیاتری ئاڵۆگۆڕی بازرگانی، هه‌روه‌ها به‌شدارییه‌كی كارامان هه‌بووه له دابینكردنی بودجه‌یه‌ك بۆهاوكاری كردنی مرۆیی بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵ.
هه‌ردوو لا باسیان له لیژنه‌ی باڵای به‌دواداچوون و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرد و گرنگی بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه كه هه‌وڵ ده‌درێت به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و راست و درووست وه‌ڵامی ئه‌و راپۆرتانه بدرێته‌وه كه ده‌رباره‌ی هه‌رێم بڵاوده‌بنه‌وه له رێگای وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، له هه‌مان كاتدا سوودیان لێ وه‌ربگرن و كه‌موكوڕی و ره‌خنه‌كان نه‌هێڵرێن.
ئه‌نگه‌س مه‌كی كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا كاره‌كانی لیژنه‌ی به‌دواداچوون و وڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێم به گرنگی دانا و وتی: "ئێمه له كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا پشتیوانی له‌م هه‌نگاوه ده‌كه‌ین و پێمانوایه ده‌بێته هۆی پته‌وكردنی بنه‌ماكانی حوكمڕانی دروست و پابه‌ند بوونی هه‌رێمی كوردستان به پاراستنی پره‌نسیپ و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ".
له لایه‌كی تره‌وه د. دیندار زێباری، ستایشی حكومه‌تی به‌ریتانیای كرد له هاوكاری كردن و پاڵپشتی كردنی هه‌رێمی كوردستان له جه‌نگی دژی داعش و وتی: "هه‌رێمی كوردستان ئێستا به نوێنه‌رایه‌تی جیهان رووبه‌رووی دڕنده‌ترین دوژمنی مرۆڤایه‌تی بوه‌ته‌وه و پێشمه‌رگه درێژترین به‌ره‌ی ئه‌م جه‌نگه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه، بۆیه پێویستیمان به هاوكاری هاوپه‌یمانان هه‌یه له‌و جه‌نگه به‌تایبه‌تی له‌رووی دابینیكردنی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی پێویست و هاوكاری كردنی هه‌رێمی كوردستان له حه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و ژماره زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانه‌ی روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه".
خه‌ندان
