پلاتفۆڕمی سلێمانی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد
هونه‌ر تۆفیق، وته‌بێژی پارێزگای سلێمانی، راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، به سه‌رپه‌رشتی پارێزگاری سلێمانی و به به‌شداری سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق پلاتفۆرمی سلێمانی ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
له ده‌ستپێكی پلاتفۆرمه‌كه‌دا، پارێزگاری سلێمانی وتارێكی پێشكه‌شكرد و به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوانی كرد. و هەروەها بەرێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش وتارێك پێشكه‌ش كرد.
هه‌ر له‌و پلاتفۆرمه‌دا جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق و سه‌رجه‌م پارێزگاره‌كان و چوار وه‌زیری حكومه‌تی عیراق و چوار وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم و 20 سه‌ر كنسوڵ به‌شدارن و پلاتفۆرمه‌كه ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و تێیدا پێنج پانێل له‌لایه‌ن پارێزگاره‌كانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن.
خه‌ندان
