تا كۆتاییهاتنی شەڕی داعش پێشینە لە هێزەكانی پێشمەرگە وەرناگیرێتەوە
“بەهار عەبدولڕەحمان” بڕیاردەری لیژنەی كاروباری پێشمەرگە و شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی راگەیاند : بە مەبەستی هاوكاریكردنی هێزەكانی پێشمەرگە، لیژنەكەمان سەردانی وەزیری دارایی كردووە و داوایان كردوە تا كۆتاییهاتنی شەڕی داعش، پێشینەی هاوسەرێتی و خانوبەرە لە هێزەكانی پێشمەرگە وەرنەگیرێتەوە، وەزیری داراییش رەزامەندی لەسەر داواكەمان نیشان داوە”.
هەروەها گوتی: وەزارەتی دارایی داوای كردووە لەڕێگەی وەزارەتی پێشمەرگەوە داتا و ئاماری ئەو پێشمەرگانە ئاراستەی وەزارەتی دارایی بكرێ كە پێشینەی هاوسەرێتی و خانوبەرەیان وەرگرتووە بۆ ئەوەی كاری پێویستیان بۆ ئەنجام بدرێ”.
رونیشی كردەوە “پڕۆژە یاسای بەخشینی پێشمەرگە لە پێشینەی هاوسەرێتی و خانوبەرە تا ئێستە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە و تا رێكارە یاساییەكانی دەبڕێ و خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەكرێ كاتێكی زۆری دەوێ، بۆیە پێشنیارمان كردووە كۆتاییهاتنی شەڕی داعش، پێشینە لە هێزی پێشمەرگە وەرنەگیرێتەوە .
(باسنیوز)
