له میحوه‌ری گوێر و مه‌خمور زیاتر له 60 چه‌كداری داعش كوژراون
ئه‌حمه‌د زاگه، به‌رپرسی كۆمیته‌ی گوێری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان راگه‌یاند: دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو زانیاریمان هه‌بوو چه‌كدارانی داعش هێزێكی زۆریان له سنووری ناحیه‌ی گه‌یاره كۆكردوه‌ته‌وه كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری گوێر و مه‌خموور".
وتیشی: "پێشمه‌رگه له ئاماده باشیدابوو، دواتر فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌ستیان به بۆردوومان كرد تا نزیك به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بۆردووومانی چه‌كدارانی داعشیان كرد و هێرشه‌كه‌ی داعشیان پوچه‌ڵكرده‌وه و زیانێكی زۆریان پێگه‌یاندن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "بۆردوومانه‌كه گوندی گوێزاتی خواردوو و تهلهشهعیر و سه‌ربازگه‌یه‌كی پێشووی سوپای عیراقی كربووه ئامانج، كه ئێستا مۆڵگه‌ی داعش بوو له سنووری ناحیه‌ی گه‌یاره، به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه زیاتر له 60 چه‌كداری داعش كوژراوه و ههمهرێكیش سوتێنراوه".
خه‌ندان
