پەرلەمان تەقینەوەکانی ئامەد سەرکۆنە دەکات
دەقی راگەیندراوەکە:
لە کاتێکدا گەلانی تورکیا سەرقاڵی بانگەشەی هەڵبژاردن و خۆئامادەکردنن بۆ ئەوەی پەرلەمانتاری خۆیان هەڵبژێرن، بە داخەوە ئێوارەی ٥ـی حوزەیران لە لایەن دەستێکی تێکدەر و دژ بە پرۆسەی ئاشتی کەمپینی هەڵبژاردنەکانی پارتی دیموکراتی گەلان HDP) )ـی لە شاری ئامەد کردە ئامانج و بە هۆیەوە ٤ هاووڵاتی شەهید بوون و دەیانیش بریندار بوون.
ئێمە لە پەرلەمانی کوردستان، بە توندی ئەو تاوانە ئیدانە دەکەین و بە هەڕەشەیەکی مەترسیداری دەزانین بۆ سەر پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی گەلانی تورکیا لە کەش و هەوایەکی دیموکراسی و دادپەروەریدا.
بەو هۆیەشەوە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی کۆماری تورکیا دەکەین بکەرانی ئەو کارە تێکدەرانە بدۆزێتەوە، بۆ ئەوەی دڵنیایی و متمانە بگەڕێتەوە بۆ هەمو پێکهاتە جیاجیاکی تورکیا؛ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەکەین و لە خوای گەورە داواکارین شیفا بۆ بریندارەکان بنێرێت.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
٦/٦/٢٠١٥
