مه‌سرور بارزانی: باشترین رێگه بۆ زانینی خواستی گه‌لی كورد ریفراندۆم
لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ کەناڵی ZDFی ئەڵمانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایش گوتیشێ “نه‌ته‌وه‌ی كوردیش وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه مافی چاره‌نووسی خۆی پراكتیزه بكات و بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات”.
لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێرەی کەناڵە ئەلەمانییەکە، کە پرسیاری ئەویە کردبوو، ئێوە هاوکاریتان له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرت و ئه‌وان مه‌شقیان به پێشمه‌رگه كرد، به‌ڵام ئێوه داوى يارمه‌تى زياتر ده‌كەن؟ مه‌سرور بارزانى دەڵێت: ”ئێمه زۆر سوپاسی هه‌موو وڵاته‌كان ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی وڵاتی ئه‌ڵمانیا بۆ دابینكردنی ئه‌و چه‌كانه بۆ پێشمه‌رگه كه بوونه هۆی زیادكردنی تواناكانیان له شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعشدا. به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌كمان ده‌زانین تیرۆریستانی داعش ژماره‌یه‌كی زۆر هامڤی و زرێپۆش و چه‌كی قوڕس و پێشكه‌وتووی ده‌ست به‌سه‌ردا گرت، بۆیه بۆئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بتوانێ داعش تێكبشكێنێ پێویستی به چه‌كی باشتر هه‌یه”.
لە وەڵامی ئەوەی کە بۆچی ثیویستە ئەڵمانیا هاوکاری پێشمەرگە بکات، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات “داعش كێشه و رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تییه، له سه‌رانسه‌ری جیهان خه‌ڵكی راكێشاوه، كه بێگومان هه‌ندێكیان له ئه‌ڵمانیان. ئه‌و خه‌ڵكانه كه هاتوونه‌ته ئێره ته‌نها بۆ شه‌ڕ نه‌هاتوون، به‌لكو هاتوون فێر بن چۆن خه‌ڵك به سه‌رباز بگرن و دووباره رێكیان بخه‌نه‌وه. له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه وڵاتی ئه‌سڵیان، كه لێوه‌ی هاتوون، ئه‌وه ده‌بنه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌تر بۆ ئه‌و وڵاتانه”.
لەبارەی مەترسییەکانی داعش و گرێنتی ئەوەی کە چەکدارنی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) هێرش نەکەن سەر هەولێر، بە تایبەت لە دوای کەوتنی شاری روومادی بە دەستی داعش بارزانی دەڵێت “ئه‌وان هه‌وڵی په‌لاماردانی هه‌ولێر و داگیركردنی هه‌موو كوردستانیاندا، به‌ڵام سوپاس بۆ هێزی پێشمه‌رگه و پشتیوانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئێمه ئه‌وانمان وه‌ستاند. بێگومان هه‌ر چ كاتێك بتوانن، كۆتیان نییه له‌وه‌ی چه‌ند ده‌توانن ئه‌م كاره بكه‌ن”.
لەبارەی شێوازەکانی شەڕکردن لەگەڵ داعش و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایش بە کەناڵە ئەڵمانییەکەی راگەیاندووە “به‌داخه‌وه له رووی ئایدۆلۆژییه‌وه تێكشكاندنی داعش درێژه ده‌كێشێ، له رووی سه‌ربازییه‌وه له‌ناوبردنی داعش كارێكی سه‌خت نییه، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ش كارێكی ئاسان نییه، به‌ڵام مه‌حاڵیش نییه. تۆ بۆ شه‌ڕ و تێكشكاندنی داعش پێویستیت به هێزێكی دروست و تۆكمه و پێداویستی و ستراتیژیی دروست هه‌یه ، هه‌روه‌ها له پاڵ شه‌ڕی داعش به سه‌ربازی ده‌بێ بیر له‌وه‌ش بكرێته‌وه چۆن ده‌كرێ سه‌رچاوه‌ی دارایی داعش وشك بكرێت”.
پرسێکی دیکەی نێو دیمانەکەی مەسرور بارزانی و ریپۆرتەرە ئەڵمانییەکە، ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی موسڵ و بەشداریکردنی پێشمەرگەیە لە ئازادکردنەوەی ئەو شارە، ئەو دەڵێت “ئێمه كێشه‌مان نییه، هه‌ر كاتێك ده‌رفه‌ت هه‌بوو بێت ئێمه به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراقدا شه‌ڕمان كردووه. بێگومان شتێك له ئه‌جێندای شه‌ڕی رزگاركردنی مووسڵدا هه‌یه. بڕیاری بڵاوكردنه‌وه و ره‌وانكردنی پێشمه‌رگه بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێویست به په‌سندكردن له لایه‌ن په‌رله‌مانی خۆمانه‌وه هه‌یه. هه‌روه‌ها ئێمه له بایه‌خی رزگاركردنی مووسڵ تێده‌گه‌ین، به ته‌ئكید تێكشكاندنی داعش له مووسڵ له به‌رژه‌وه‌ندی كوردستاندا ده‌بێت”.
سەبارەت بە ئەنجامدانی ریفراندۆم و دیاریکردنی چارەنووسی باشووری کوردستان و وادەی بەدیهێنانی خەونی دروستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ مەسرور بارزانی دەڵێت “من پێم وانییه ئه‌مه خه‌ون بێت، به‌لكو پێموایه ئه‌وه مافێكی سروشتى هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه، نه‌ته‌وه‌ی كوردیش وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه مافی چاره‌نووسی خۆی پراكتیزه بكات و بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات. ئه‌مه‌ش شتێكه نه من نه هه‌ر سیاسه‌تمه‌دارێكی دیكه ناتوانێ مشتومڕی له‌سه‌ر بكات. ئێمه پێمانوایه باشترین رێگه بۆئه‌وه‌ی بزانرێ گه‌لی كورد چ ده‌خوازێت، ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و گوێگرتنی راسته‌وخۆیه له خه‌ڵكی كوردستان، كه ده‌یانه‌وێ بۆ ئایندهی خۆیان چیان هه‌بێت”.
باسنيوز
