پەرلەمان پڕۆژەیاسای وەرگرتنی قەرزی نێودەوڵەتی پەسندكرد
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا كە بەرنامەی کار تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژهیاسای راكێشانی مایه له رێگای قهرزكردنی نێودەوڵەتی، فراکسیۆنەکانی یەکگرتووی ئیسلامی، کۆمەڵ و بزووتنەوەی ئیسلامی ئەو پڕۆژەیاسایەیان رەتكردەوە و بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین لەسەر پڕۆژەیاساکە کۆبوونەوەی پەرلەمانیان جێهێشت.
رووداو
