حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران: په‌كه‌كه هێرشی كرده سه‌ر هێزه‌كانمان
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی حیزبی دیموكراتی كوردستان ئێران (محه‌ممه‌د ساڵح ) به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: دوای چه‌ندین رۆژ ھه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكه‌ین له شه‌ڕی براكوژی و خیانه‌ت دژ به گه‌ل و نه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ په‌كه‌كه له دوو لاوه هێرشیان بۆسه‌ر هێزه‌كانی ئێمه له سه‌قه‌ر و خڕیله وه‌ران ده‌ست پێكردووه و، له‌ئێستایشدا به تووندی هێزه‌كانی ئێمه ئاگر باران ده‌كرێن.
' (محه‌ممه‌د ساڵح) گوتیشی، تا ئێستایش ده‌خوازین دۆخه‌كه هێور ببێته‌وه و به‌ر به هێرشه نه‌خوازراوه‌كه‌ی په‌كه‌كه بگیرێت، ئاخر ئێمه ئه‌مه هه‌وڵه‌ی شه‌ڕی براكوژی به خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانین، به‌ڵام خۆ به‌رگریكردن له خۆ كارێكی ڕه‌وایه و پێشتریش رامانگه‌یاندووه كه له ئه‌گه‌ری هێرشی ناوڕه‌وای په‌كه‌كه مافی به‌رگریكردن له‌خۆمان هه‌یه.
