پێشمه‌رگه‌ هێرشێكی داعشى له‌ باشوورى كه‌ركووك تێكشكاند

پێشمه‌رگه‌ هێرشێكی داعشى له‌ باشوورى كه‌ركووك تێكشكاند
سه‌رچاویه‌كی هه‌واڵگری له‌ گوندی موری سه‌ربه‌ شاره‌دێی ریاز له‌ باشوری كه‌ركوك به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند له‌ شه‌وی رابردوو تیرۆرستانی داعش هێرشیان كردوته‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پیشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ گوندی موره‌ وشه‌رپێكدادان له‌ نێوان هه‌ردولادا روویدا و هیزه‌كانی لیوای یه‌كی پێشمه‌رگه‌ وه‌ڵام هێرشه‌كه‌یان داوته‌وه‌ و تیرۆرستان تیك شكاوه‌ن و سێ ئوتومبێلی داعشیش سوتندرا و سه‌رجه‌م سه‌رنشینانی كوژران.

هاوكات سه‌رچاوه‌كه‌ رایگه‌یاند شه‌روپێكدان بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر به‌رده‌وام بووه‌ وله‌ ئێستادا بارودۆخی ناوچه‌كه‌ ئارامه‌.
Top