دهیان دۆنم له پوش و دارستانهكانی گهرمیان دهسووتێن
هونەر مەحمود، بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی گەرمیان، راگهیاند: بەهۆی زۆری پوش و پاوانەوە لەمساڵدا لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین کەوتنەوەی ئاگر روویدا لە چەند رۆژی رابردوودا لە دەروازەی کەلار لە بەردەسور زیاتر لە 10 دۆنم پاوان و هەروەها دوو دۆنم دارستانی دەستکرد سوتا".
ئاماژهی بهوهشدا كه هاوكات لە بناری شاخی بەمۆ ئاگرکەوتەوە و بەدەیان دۆنم پاوان و دارستانی سروشتی سوتا.
بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی گەرمیان ئهوهش دهخاتهڕوو، كه بهههمان شێوه لە سنووری ناحیەی رزگاری لە پارکی دارستانی دەستکردی مەزاری ئەنفال ئاگرکەوتەوە و لهوێشدا پێنج دۆنم دارستانی دەستکرد سوتا و لەهەمان رۆژدا لە گوندی ئومەربلی ناحیەی سەرقەڵا بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە زیاتر لە 35 دۆنم پوش و پاوان سوتا.
بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی گەرمیان، وتیشی: "هۆکاری کەوتنەوەی هەموو ئاگرەکان نەزانراو بووە وە بەسوپاسەوە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی قەزا و ناحیەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان توانیویانە کۆنترۆڵی ئاگرەکان بکەن، هەروەها پۆلیسی ژینگە و دارستانیش و لایەنە پەیوەندیدارەکان هاوکاربوون لە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکان".
دواجار لە دارستانی سروشتی سهیرانگای قولەبەرز کە بووەتە سەیرانگایەک بۆ هاوڵاتیانی ناوچەی گەرمیان بۆ گەشتکردن ئێوارەی رۆژی هەینی ئاگرێک کەوتەوە کە زۆرینەی دارەکانی سەیرانگاکە سوتا، دواتر لەلایەن تیمەکانی ئاگر کوژێنەوەی کەلار و ناحیەی پێباز کۆنترۆڵکرا بەپێ پێشبینییەکانیش هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دەگەڕێتەوە بۆ کردنەوەی ئاگر لەلایەن گەشتیارانەوە هەروەها تەشەنەکردنی ئاگرەکە بەهۆی رەشەباوە بووە بۆ ناو دارستانەکە.
خەندان
