فه‌رمانده‌یی زێره‌ڤانی: كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی داعش ته‌قێندرایه‌وه
به گوێره‌ی زانیاریی سه‌ره‌تایی فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێڕه‌ڤانی كه به ماڵپه‌ڕی پارتیی دیموكراتی كوردستانی دا، بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان زه‌بری كوشنده‌یان له تیرۆریستانی داعش داوه و توانیویانه كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی تیرۆریستان بته‌قێننه‌وه.
سه‌باره‌ت به زیانه گیانیه‌كانی تیرۆریستانیش، زانراوه كه هه‌موو ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له نزیك كۆگای چه‌كه و ته‌قه‌مه‌نییه‌كه بوونه كوژراون، به‌ڵام هێشتا ژماره‌ی كوژراوه‌كان نه‌زانراوه.
هه‌ر به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه بۆ چه‌نده‌مین جار له‌سه‌ر یه‌ك، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان مۆڵگه و حه‌شارگه‌كانی تیرۆریستانیان له سنووری میحوه‌ری (ناوه‌ران) بۆردوومان كردووه.
