سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەرەو دەرەوەی وڵات بەڕێ كەوت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەرەو دەرەوەی وڵات بەڕێ كەوت
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ـی 5ـی 2015 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندێكی یاوەری لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەسەر بانگهێشتی فەرمیی جەلالەتی شا عەبدوڵڵا بەرەو وڵاتی ئۆردۆن بەڕێ كەوت.

لەم سەردانەدا سەرۆك بارزانی چاوی بە جەلالەتی شا عەبدوڵڵا پاشای شانشینی ئۆردۆن دەكەوێت و بەشداری كۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی دەریای مردوو لە ئۆردۆن دەبێت.
Top