میحوەری مەخموور.. هێرش کرایە سەر چەکدارانی داعش

 میحوەری مەخموور.. هێرش کرایە سەر چەکدارانی داعش
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئۆپەراسیۆنێکدا هێرش کرایە سەر بنکە و بارەگاکانی چەکدارانی داعش لە میحوەری مەخموور و زیانێکی زۆر بە چەکدارانی داعش کەوت.

عەمید مەهدی یونس، گوتەبێژی میحوەری مەخمووری هێزی پێشمەرگەی کوردستان رايگەیاند "کاژێر 12-ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 21-5-2015 بە هیلیکۆپتەری هاوپەیمانان، کە جۆرەکەی ئەپاچی بوو، هێرش کرایە سەر بنکە و بارەگای چەکدارانی داعش لە گوندەکانی زاویە، نەسر و خالدیە و بە چڕی بۆردوومانی ئەو شوێنانە کرا و زیانێکی زۆر بەر چەکدارانی داعش کەوت".

عەمید مەهدی یونس، سەبارەت بە هۆکاری هێرشکردنە سەر چەکدارانی داعش گوتی "ئێمە بەردەوام زانیاری لەسەر بنکەکانی داعش لە ناوچەکە کۆدەکەینەوە و لەکاتی گونجاو هاوپەیمانانی لێ ئاگادار دەکەینەوە و هێرشیان دەکەینە سەر".

هەر لەو میحوەرە، کاژێر ٩ی شەوی رابردوو، فڕۆکە جەنگییەکان چەکدارانی داعشیان بۆردوومانکرد.

لەلایەکی دیکەوە کاژێر 8-ی شەوی رابردوو چوارشەممە 20-5-2015 ، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان هامه‌رێكى چه‌كدارانى داعشیان له‌ میحوه‌رى كه‌سكێ كرده‌ ئامانج و شه‌ش چه‌كدارى داعش كوژران.

موقه‌ده‌م دڵشاد مه‌ولوود، به‌رپرسى راگه‌ياندنى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى رایگەیاند:" بۆردومانكردنى ئه‌و ئامانجه‌ سه‌ربازییه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى زانیارى هه‌واڵگرى سه‌ربازى فه‌رمانده‌یى زێره‌ڤانى بووه‌ و له‌ گوندی (محه‌لبیه‌) له‌ ناوچه‌ی (كه‌سكێ) له‌ میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله، ‌به‌ هۆیه‌وه‌ هامه‌رێك، كه‌ شه‌ش چه‌كدارى تیرۆریستى داعشی تێدا بوون، تێكشكێنرا و سه‌رجه‌م چه‌كداره‌ سه‌رنشینه‌كانى کوژران".








رووداو
Top