پەرلەمانتارێک پێشنیاز دەکات كۆی قوتابیانی پۆلی12بەشداری لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵدا بکەن
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (مەدینە شەرنەخی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "پێشنیازێکی ئاراستەی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە، تا ئەو قوتابیانەی لە پۆلی12ی ئامادەیی بەشدار نەبوون لە ئەزموونی وەزاری، وەزارەتی پەروەردە پێداچوونەوە بکات بۆیان.''
(مەدینە شەرنەخی) دوو هۆكاریش وهك پاساو بۆ ئهم داوایه دهخاته ڕوو كه، بارودۆخی ھەرێمی کوردستانه یهكێكیانه كه بهشێكی زۆری قوتابیان به كهوتنه ژێر كاریگهریی دۆخهكه نەیانتوانیوە بخوێنن تا لە تاقیکردنەوەکان دەربچن و، یەکێکی دیکەیش لە ھۆکارەکان ئەوەیە كه زۆرینەی قوتابییەکان منداڵی شەھیدانن و بەھۆی دۆخی تایبەتیان لەلایەنی ماددی و مەعنەوییەوە نەیانتوانیوە بخوێنن.
