سبەینێ و دووسبەی مووچەی ئەو وەزارەتانە دابەش دەكرێت

سبەینێ و دووسبەی مووچەی ئەو وەزارەتانە دابەش دەكرێت
بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، سبە و دووسبەی مووچەی چەند وەزارەت و دەستگایەك دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندووە كە سبەی چوارشەممە 20/5/2015 مووچەی وەزارەتی شەهیدان لەگەڵ خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.
هاوكات ئاماژەیشی داوە، ڕۆژی پێنجشەممە 21/5/2015، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، خانەنشینانی پێشمەرگە و ئەیلوول مووچە وەردەگرن.
Top