هەولێر.. ئاسایش دانپێدانانی "گرووپێکی تیرۆریستی" بڵاودەکاتەوە
بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجوومەنی ئاسایش زانیاریی لەسەر ئەو گرووپە و چۆنێتی دەستگیرکردنیان بڵاوبکاتەوە.
رۆژی 17ی نیسانی 2015 ئۆتۆمبێلێک لەبەردەم نێللی کافێ لە شارەدێی عەینکاوە، لە نزیک کونسڵخانەی ئەمریکا تەقییەوە و بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو هاونیشتمانی باکووری کوردستان و 8 برینداریشی لێکەوتەوە. رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە داعش) دوای چەند کاژێرێک بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکە راگەیاند. دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد و بەدواداچوونی تیمەکانی لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، توانراوە پێنج لە ئەنجامدەرانی سەرەکی تەقینەوەکە دەستگیربکرێن، کە چوار کەسیان دانیشتووی شاری هەولێرن و یەکێکیان دانیشتووی شاری کەرکووکە و بەرەگەز عەرەبە".
رووداو
