کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم لە گەڵ سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم دەستیپێکرد
لەو کۆبوونەوە کە زۆربەی حیزبەکان لە سەر ئاستی کەسی یەکەم بەشداریان تێدا کردووە، سەرۆکی هەرێم ئامانجی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا و ئەوروپا دەخاتەڕوو.
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رۆژی ٣ی ئەم مانگە بەرەو واشنتن بەڕێکەوت، ٥ی ئایار لەگەڵ باراک ئۆباما سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و جۆ بایدنی جێگری کۆبووەوە. بارزانی حەوت رۆژ لە ئەمریکا مایەوەو لەو ماوەیەدا بەشداری چەند کۆبوونەوەو پانێڵێکی کرد، دواتر لە درێژەی سەفەرەکەی سەردانی هەنگاریا و چیکی کرد.
