زیاتر لە ٣ ھەزار فەرمانبەری حکومیی ناویان تۆمار دەکرێ
راشیگەیاند، پرۆسەی تۆمارکردنەوەی ناو دەنگدەران ئەوانەی تەمەنیان لەسەرووی ١٨ ساڵیەوە لەناو فەرمانگەکانی حکومەتی ھەرێم درێژەی دەبێ. لەماوەی پتر لە ١٠ رۆژدا زپاتر لە ٣ ھەزار فەرمانبەر ناویان تۆمار کراوە لە لە ٢٠ تا ٢٥ فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتی لەدامەزراوەکانی حکومەت ھەرێم.
ئەوەشی خستەروو، وێنەی سەرجەم ئەو دەنگدەرانە گیراوەو پەنجەمۆریشیان وەرگیراوە، دوای تەواوبوونی تۆمارکردنی ناوی دەنگدەران داتاکان بۆ ئەنجومەنی کۆمیسیاران لە بەغدا رەوانە دەکرێ، ئەوانیش رەوانەی ئەو وڵاتە دەکەن کە تێیدا کارتی دەنگدانی لێ دروست دەکرێ، پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی دەنگدەران ئەوانەی فەرمانبەرن لەدامەزراوەکانی حکومەتی ھەرێم تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێ، دواتر پرۆسەی تۆمارکردنی کۆی دەنگدەران دەکرێ.
