عادل عه‌بدولمه‌هدی: هه‌رێم زۆر باشتر له‌سێ مانگی پێشوتر پابه‌ندبووه‌ به‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت

عادل عه‌بدولمه‌هدی: هه‌رێم زۆر باشتر له‌سێ مانگی پێشوتر پابه‌ندبووه‌ به‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت
ئێواره‌ی دوێنێ (عادل عه‌بدولمه‌هدی) وه‌زیری نه‌وتی عێراق گه‌یشته‌ هه‌رێم‌و له‌گه‌ڵ (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم‌و (قوباد تاڵه‌بانی) جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كۆبۆوه‌، له‌میانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ به‌ڵێنیدا، هه‌موو ڕاستیه‌كان له‌باره‌ی‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم به‌عه‌بادی‌ بگه‌یه‌نێت.

به‌گوێره‌ی‌ زانیاریه‌كان‌ له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا نیگه‌رانیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم‌ و خه‌ڵكی كوردستان به‌عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕاگه‌یه‌ندراوه‌، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و مامه‌ڵانه‌ی كه‌ حكومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر به‌هه‌رێمی كوردستان گرتویه‌تیه‌به‌ر.

وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، هه‌رێمی كوردستان زۆر باشتر له‌سێ مانگی پێشوتر پابه‌ندبووه‌، به‌هه‌نارده‌كردنی ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ی‌ كه‌ بۆی دیاریكراوه‌، هاوكات جه‌ختی‌ له‌وه‌شكردۆته‌وه‌، ده‌بێت مامه‌ڵه‌یه‌كی یاسایی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم بكرێت، گوتوشیه‌تی‌:"دوای‌ گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ به‌غدا ئه‌و ڕاستیانه‌ی له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه‌ هه‌ن، بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی باس ده‌كه‌م.
Top