حکومەت و پەرلەمان سەبارەت بە کێشەی بودجە لەکۆبوونەوەدان
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت لەو کۆبوونەوەیەدا دوا هەڵوێستی کوردستان تاوتوێبکات".
پرسی دەستور یەکێکە لەو تەوەرانەی کە رەنگە لەو کۆبوونەوەیە باسی لێوە بکرێت، هەندێک لایەنیش خۆیان ئامادەکردووە ئەو باسە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی بکەنەوە.
نێچیرڤان بارزانی، لەمبارەیەوە گوتی:" بەڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا، لەمانگەکانی 1 و 2 و 3 دواکەوتین لەناردنی بڕە نەوتی دیاریکراو، بەڵام لەمانگی 4 بڕەکەمان تەواوکردووە و دەستمان کردووە بە پڕکردنەوەی بڕی ناتەواوی مانگەکانی پێشوو".
نێچیرڤان بارزانی هەروەها گوتی:" دەستکاری هیچ پارەیەکی بانکی بازرگانی عێراقمان نەکردووە، تا بەغدا پارەمان لێبگێڕێتەوە".
رووداو
