لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ئەنفلەوەنزای باڵندە لە هەرێمی كوردستان چەندین رێنمایی گرنگ بۆ رێگەگرتن لەم نەخۆشییە رادەگەیەنێت
1- مریشكی كێڵگەكانی پەلەوەڕ بە پێی رێنمایی كوشتارگە تەنیا لە كوشتارگەی پەلەوەڕ و لەژێر سەرپەرشتی پزیشكی ڤێتێرنەری سەردەبڕدرێت و داواش لە هاووڵاتیان كرا كە پێویستە لەو كوشتارگایانە مریشك بكڕن.
2- قەدەغەكردنی فرۆشتنی مریشكی زیندوو لە بازاڕ و شەقام و كۆڵان و دوكانەكان.
3- داخستنی بازاڕەكانی پەلەوەڕی كێوی تا ئاگادارییەكی دیكە.
4- گواستنەوەی مریشكی زیندوو تا ئاگاداركردنەوەیەكی دیكە لە نێوان پارێزگاكان رادەگیرێت و پێویستە مریشكی كێڵگەكان لە نزیكترین كوشتارگەی پارێزگا سەرببڕدرێت.
5- چاودێریی وردی بواری تەندروستیی كێڵگەكانی پەلەوەڕ و پەلەوەڕی خۆماڵی بكرێت و لە كاتی سەرهەڵدانی نەخۆشی لە هەر ناوچەیەك بە پێی پلانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی ئەنفلەوەنزای بڵندە مامەڵە دەكرێت.
6- دەبێت خاوەن پڕۆژەكانی پەلەوەڕ پابەندبن بە جێبەجێ كردنی مەرجەكانی تەندروستی و بایوسكیوریتی بۆ رێگەگرتن لە تووشبوونی پڕۆژەكانیان بەم نەخۆشییە، هەروەها خاوەن پەلەوەڕی خۆماڵی لە گوندەكان پێویستە رێگە بگرن لە تێكەڵبوونی پەلەوەڕی خۆماڵی و باڵندە كێوییەكان و گشت مەرجەكانی خۆپاراستن رەچاوبكرێت.
7- گرنگیدان بە رێنمایی و هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان بۆ چۆنێتیی خۆپاراستن لەم نەخۆشییە، كە پێویستە میدیاكانیش رۆڵی بەرچاو لەم رووەوە ببینن.
8- هەماهەنگی تەواو لە نێوان وەزارەتەكانی پەیوەندیدار هەبێت و لیژنەی باڵای ئەنفلەوەنزای باڵندە هەفتانە كۆبوونەوەی خۆی بكات.
9- لەهەر پارێزگایەك لیژنەی باڵای ئەنفلەوەنزای باڵندە بە سەرۆكایەتی پارێزگار و نوێنەرایەتی لایەنە پەیوەندیدارەكان پێكبهێنرێت بۆ بەدواداچوون و سەرپەرشتی كۆنتڕۆڵی ئەم نەخۆشییە.
10- وەزارەتەكانی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، تەندروستی، ناوخۆن شارەوانی و گەشتوگوزار، دەستەی باڵای ژینگە بەرپرس دەبن لە جێبەجێكردنی ئەم رێنماییانە.
11- قەدەغەكردنی راوكردنی باڵندەی كێوی.
12- پاككردنەوەی ئۆتۆمبیلی هاتوو بۆ خاڵی ئیبراهیم خەلیل لە توركیاوە بە دەرمانی (فیركۆن s).
13- چاودێریكردنی زیاتری كێڵگەكانی پەلەوەڕ.
14- دابینكردنی بودجەیەكی پێویست یۆ ئەم مەبەستە.
15- بەشداری كردنی نوێنەرانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە مەفرەزەكانی تایبەت بەم بوارە كە نوێنەرانی ناوخۆو شارەوانی و تەندروستیشیان تێدایە.
16- پێویستە ئەم خاڵانەی سەرەوە بە تەواوی جێبەجێ بكرێن.
