ئه‌مڕۆ یادى 41 ساڵه‌ى له‌سێداره‌دانى شه‌هید له‌یلا قاسمه، شه‌هید له‌یلا قاسم له ساڵى 1951 له خانه‌قین له دایك بووه و خوێندنى سه‌ره‌تایى و ناوه‌ندى و ته‌واوى قۆناغه‌كانى له ئه‌لوه‌ند( خانه‌قین) ته‌واو كردوه و له ساڵى 1970 له زانكۆی به‌غدا له‌به‌شى كۆمه‌ڵایه‌تى وه‌رگیراوه، شه‌هید له‌یلا قاسم له خێزانێكى كورد په‌روه‌ر له دایك بووه، له شه‌وى 12 له‌سه‌ر 13ـى پێنجى 1974 له لایه‌ن رژێمى به‌عسى عێراقه‌وه خۆى و پێنج هه‌ڤاڵى له سێداره دران .
له دواى له‌سێداره‌دانیشى، هه‌زاران كچى كورد ناونران له‌یلا وه‌ك سمبولێك بۆ خه‌بات و تێكۆشانى ئه‌و كچه كورده قاره‌مانه .
هه‌روه‌ها له‌یلا له نێو شعرى كوردیدا ده‌نگى زۆرى دایه‌وه و ژماره‌یه‌كى زۆرى شاعیر هۆنراوه‌یان بۆ گه‌وره‌یى و خه‌باتى له‌یلاى شه‌هید نووسى .