مه‌سرور بارزانى: سه‌رۆك بارزانى مزگینى سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى پێیه‌

 مه‌سرور بارزانى: سه‌رۆك بارزانى مزگینى سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى پێیه‌
مه‌سرور بارزانى ئه‌ندامى شاندى هه‌رێمى كوردستان بۆ واشنتۆن له‌ لێدوانێكى تایبه‌تییه‌دا بۆ كوردستان تى ڤى ئاشكراى كرد كه‌ كۆبوونه‌وه‌كان سه‌ركه‌وتوو بوون و هه‌روه‌ها رێزگرتنى هه‌رچى زۆرترى شانده‌كه‌ى بۆ پێگه‌ى به‌هێزى كوردستان و رۆڵى قاره‌مانه‌نه‌ى پێشمه‌رگه‌ گه‌ڕانده‌وه‌.

مه‌سرۆر بارزانى راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان دڵنیا ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ هێچ كه‌س خۆش نابن كه‌ ئارامى و ئاسایشی كوردستان بخه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌ ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌مریكا دا و گوتى" ئه‌مریكا به‌ڵینى هاوكارى و پشتیوانى زۆرترى داوه‌و هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانى مزگینى سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى پێیه‌ .










لیدوانی بۆ كوردستان تی ڤی داوه‌
Top