زەوی بەدەرچوانى کشتوکاڵى وڤێرتەنەرى دەدرێت

زەوی بەدەرچوانى کشتوکاڵى وڤێرتەنەرى دەدرێت
بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ٥ دۆنم زەوی کشتوکاڵی بە دەرچووانی ئامادەیی و پەیمانگاو کۆڵیژە کشتوکاڵیەکان دەدرێت.

ئەنوەر عومەربەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچوون و گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە (باس)ی راگەیاند: زەویی کشتوکاڵی بەدەرچووانی کشتوکاڵی وڤێتێرنەری دەدرێت بۆ ئەنجامدانی پرۆژە و بڕیاردراوە لە ھەر پارێزگایەک ١٠٠ دۆنم زەوی دابین بکرێت بەم نزیکانە زەویەکان دەست نیشان دەکرێن و رێنمایی دەردەکرێت بۆ پێدانی ئەو زەویانە بە دەرچووانی کشتوکاڵی.

ئەنوەر عومەر گوتیشی: زەویەکان دەدرێنە دەرچووانی کۆلیژی کشتوکاڵ و پەیمانگای کشتوکاڵ و ئامادەیی کشتوکاڵی و کۆلیژی وڤێتێرنەری و پەیمانگای وڤێتێرنەری، ئەو زەویانە بە دەرچووانی ھەردوو رەگەز و دانەمەزراوان دەدرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچوونی وەزارەتی کشتوکاڵ روونی دەکاتەوە ھەردەرچوویەک تاوەکو ٥ دۆنم زەویی پێ دەدرێت، پێدانی زەویەکە بە پێی پرۆژەکە و پرۆپۆزەڵی پرۆژەکە دەبێت زۆرترینی ٥ دۆنمە نابێت زیاتر بێت، ئێمە زەوی بۆ پرۆژە دەدەین نەک بۆ شتی تر.

ئەنوەر عومەرئەو پرۆژانەی دەستنیشانکرد کە بەھۆیەوە زەوی بە دەرچووان دەدرێت" پرۆژەکان دەبێت رووەکیی و ئاژەڵی بن، پرۆژە رووەکیەکان ھەموو بەرووبومەکانی سەوزە و میوە و خانووی پلاستیکی دەگرێتەوە ، تەنھا گەنم و جۆ نەبێت، لەگەڵ پرۆژەی ئاژەڵ بەخێوکردن و بەرھەمەکانی ئاژەڵ.

بەپێی گوتەی گوتەبێژەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ ٢ ھەزار دەرچووی کشتوکاڵ و ڤێتێرنەری لە کوردستان ھەیە، ئەو پرۆژەیەی ئەمساڵ وەکو ئەزموون جێبەجێ دەکرێت، ئەمساڵ بۆ ھەر پارێزگایەک ٢٠ کەس زەویان پێ دەدرێت کە دەکاتە ١٠٠ کەس بۆ ئەمساڵ، بۆ ساڵی داھاتوو ژمارەکە زیاتر دەبێت.

ئەنوەر عومەر ئاشکراشیکرد لە پاڵ پێدانی زەوی ھاوکاری ماددیش پێشکەش بە دەرچووان دەکرێت بۆ بەرێوەبردنی پرۆژەکانیان، گوتیشی: وەزارەتی کشتوکاڵ لە رێگەی بودجەی خۆیی و ھەروەھا لە رێگەی قەرزی کشتوکاڵی ھاوکاری ئەو دەرچووانە دەکات بۆ سەرخستنی پرۆژەکانیان.
Top