وه‌زیرى په‌روه‌رده‌: ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته‌ په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكان

وه‌زیرى په‌روه‌رده‌: ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته‌ په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكان
به‌ ئاماده‌بوونى پشتیوان سادق وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ و ئه‌ندامانى كۆنگره‌ى په‌روه‌رده‌یى له‌ شارى هه‌ولێر كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى سه‌باره‌ت به‌ كۆنگره‌ى په‌روه‌رده‌یى سازكرا كه‌ ئه‌مرۆ كۆتایى به‌ كاره‌كانى هات .

له‌و كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌دا وه‌زیرى په‌رووه‌رده‌ ڕایگه‌یاند كه‌ قوتابیان ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى پرۆسه‌ى خوێندنن، ڕاشیگه‌یاند كه‌ بۆ كۆنگره‌ى په‌روه‌رده‌یى، ڕێكخراوى یونیسێف و زۆر ڕێكخراوى دیكه‌ش هاوكاریان كردووین و كۆنگره‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه‌. هاوكات وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ گووتیشى كه‌ ده‌سه‌ڵات دراوته‌ په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكان.

له‌ باره‌ى سیستمى تاقیكردنه‌وه‌كانیش وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ گووتى كه‌ ئه‌مساڵ سیسته‌مه‌كه‌ سه‌د له‌ سه‌د به‌ شێوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌، و هه‌موو بڕیارێكیش شایه‌نى پێداچوونه‌وه‌یه‌. سێ ڕۆژه‌ كۆنگره‌ی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و له‌ژێر ناوی‌ گه‌شه‌پێدان و به‌ها مرۆییه‌كان، به‌رده‌وامه‌ و ئه‌مڕۆش كۆتایی‌ به‌كاره‌كانی هێنا.
Top