سلێمانی.. قائیمقامی نوێی سلێمانی دەست بەکاردەبێت

سلێمانی.. قائیمقامی نوێی سلێمانی دەست بەکاردەبێت
ئەمڕۆ قائیمقامی نوێی سلێمانی دەست بەکار کە لەپشکی گۆڕانە, دەست بەکاربوو، رایگەیاند، درێژە بە کارەکانی قائیمقامی پێشوو دەدات و ئامانجیشمان خزمەتکردن و بەرەوپێشبردنی شاری سلێمانییە.

ئەمرۆ یەک شەممە ١٠-٥-٢٠١٥ لە دیوانی قائیمقامییەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی مەراسیمی ئاڵوگۆری دەسەڵات بەرێوەچوو، لە مەراسیمەکەدا ئاوات محەمەد قائیمقامی پێشووی سلێمانی بەگەرمی پێشوازی کرد لە بەختیار عەبدولرەحمانی قائیمقامی نوێی سلێمانی، پاشان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا قائیمقامی نوێی سلیمانی دەست بەکار بوونی خۆی راگەیاند و ئاماژەی بۆئەوەکرد درێژە بە کارەکانی قائیمقامی پێشوو دەدەین و ئامانجیشمان خزمەتکردن و بەرەوپێشبردنی شاری سلێمانییە.

ھاوکات ئاوات محەمەد پشتیوانی خۆی بۆ قائیمقامی نوێ دووپاتکردەوە و رایگەیاند: لەھەرشوێنکدا بم ھاوکار و پشتیوانی تەواوی کارەکانی کاک بەختیار دەکەین، بە ھەموومانەوە خزمەتی خەڵک و شاری سلێمانی دەکەین.





















راگەیەندنی قائیمقامییەتی سلێمانی
Top