سەرۆك بارزانی سەردانی چەند وڵاتێکی ئەوروپا دەکات
دوای کۆتاییهاتنی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا، مەسعود بارزانی ، ئەمریکای بەرەو ئەوروپا جێهێشت و بڕیارە سەردانی چەند وڵاتێکی ئەوروپا بکات.
بەگوێرەی زانیارییەکان ، بارزانی لە گەشتەکەی بۆ ئەوروپا سەردانی وڵاتی چیک دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەوروپاش بارودۆخی شەڕی داعش تاوتوێدەکات.
وڵاتانی ئەوروپا، بەتایبەتی فەرەنسا و بەریتانیا و ئیتاڵیا، پێشتر چەندین کاروانی چەکیان بۆ پێشمەرگە رەوانەکردووە بۆ شەڕی داعش و ئامادەییشیان نیشانداوە بۆ بەردەوامی هاوکارییەکانیان بۆ پێشمەرگە.
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی 3ی ئەم مانگە بە سەردانێک گەیشتە ئەمریکا و لەگەڵ باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا و جۆ بایدن، جێگری سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە و دوای کۆبوونەوەکانیش بارزانی رایگەیاند " دیدارەکانمان سەرکەتووتربوون لەوەی چاوەڕوانمان دەکرد و بۆ لەمەودوا ناردنی چەک بۆ پێشمەرگە دواناکەوێت".
روداو
