هاوڵاتییه‌ك له سلێمانی خۆی كوشت
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی راگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هاوڵاتیه‌ك به ناوی (ی، ف،ع) ته‌مه‌ن 34 ساڵ له پشتی خانووه‌كه‌ی خۆیه‌وه كه بینایه‌كی ته‌واو نه‌كراوبووه له هه‌واری شار، به چه‌كی كڵاشینكۆف دوو گوللـه‌ی به‌خۆیه‌وه ناوه‌و گیانی له‌ده‌ستداوه.
وتیشی: ئه‌و هاوڵاتییه خێزانداره و پێش خۆكوشتنه‌كه‌ی نامه‌یه‌كی نووسیوه و وتوویه‌تی (به‌هۆی بێزاریمهوهیه له ژیان خۆم ده‌كوژم و ده‌ستی كه‌س له‌م كاره‌دا نییه).
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ته‌رمی ئه‌و هاوڵاتییه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه".
خەندان
