سەرۆك بارزانی دیدارێكی لەگەڵ ژمارەیەك میدیاكار و ڕۆژنامەوانی ئەمەریكایی ساز كرد
لەم دیدارەدا سەرۆك بارزانی لە وتەیەكدا ئەجێندای سەردانەكەی بۆ ئەمەریكا و دیداری لەگەڵ گەورەبەرپرسانی ئەمەریكایی شی كردەوە و هەروەها باسی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی كوردستان و عێراق و شەڕی تیرۆریستانی داعش و سەركەوتنەكانی پێشمەرگەی كرد.
دوای وتەكەی سەرۆك بارزانی دەرگە بۆ پرسیاری ڕۆژنامەنووسان كرایەوە و سەرۆك بارزانیش وەڵامی پرسیارەكانی دایەوە.
