سەرپەرشتیاری زۆربەی کردەوە تیرۆریستییەکانی ھەولێر و کەرکوک دەستگیر کرا
ئەنجوومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان لەراگەیاندراوێکدا رایگەیاند : ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتی دژەتیرۆری سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، بە ھەماھەنگیی لەگەڵ ئاسایشی ھەولێر و ئاسایشی کەرکووک توانیان لە پارێزگای کەرکووک ئەم تیرۆریستە دەستگیر بکەن
هەر لەراگەیاندراوەکە دا هاتووە : کە بەپێی دانپێدانانی ئەو گروپە تیرۆریستییەی پێشتر دەستگیر کرابوون و دانپێدانانەکانیان بڵاوکرایەوە، عبدالمجید سەرپەرشتیاری زۆرێک لە کردەوە تیرۆریستییەکانی پارێزگای کەرکووک و ھەر سێ تەقینەوەکانی ھەولێر لە رێکەوتەکانی (٢٣/٨/٢٠١٤ و ١٩/١١/٢٠١٤ و ١٧/٤/٢٠١٥) بووە.
ئەم تیرۆریستە، کە دوا پلەی لە ناو گروپی تیرۆریستیی داعش بەرپرسی قاتعی کەرکوک بووە، لە ساڵی ٢٠٠٦ پەیوەندیی بە گروپی تیرۆریستی "کتائب پورە العشرین" کردووە و دواتر لە سالی ٢٠٠٨ پەیوەندیی بە گروپی تیرۆریستیی بە ناو دەولەی ئیسلامی لە دیالە کردووە.
