سەرۆك بارزانی بەشداری لە پانێلی ناوەندی لێكۆلینەوەی ئەتلەنتیك دەكات
لە پانێلەكەدا سەرۆك بارزانی ووتی: هاتنی ئێمە بۆواشنتۆن, بۆ گەیاندنی سوپاسی خەڵكی كوردستانە بۆ بەرپرسان وگەلانی ئەمریكا بەرامبەر هاوكاریكردنیان لە شەری دژی داعشدا
دەربارەی ژمارەی ئاوارەكان سەرۆك بارزانی ووتی: ژمارەی ئاوارەكان لە دهۆك زیاترن لە دانیشتوانی شارەكە
بارزانی ووتی:داعش رەوتێكی تەكفیرین دژی ئازادی و هەموو بنەماكانی دیموكراسین لە جیهان
وەهەروەها ووتی: پێویستمان بە كۆمەكی زیاتر هەیە بۆ تێكشاندنی داعش
لە پرسیارێكدا دەربارەی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی كوردی سەرۆك بارزانی ووتی: ناتوانم كاتەكەی دیاری بكەم بەڵام كوردستانی سەربەخۆ بەرێوەیە
