پێشمەرگە گورزێکی دیکەی لە داعش وەشاند

پێشمەرگە گورزێکی دیکەی لە داعش وەشاند
ئەمڕۆ هێزەکانی پێشمەرگە هێرشەکانی داعشیان لە میحوەری خازر و شنگال تێک شکاند و زیاتر لە 30 تیرۆریستیان لێ کوشتن.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کودستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەمە، تیرۆریستانی داعش لە گوندی حەسەن‌شام لە پیحوەری خازر و، لە میحوەری شنگالیشەوە هێرشیان هێنایە سەر پێشمەرگە؛ پێشمەرگە لێیان هاتنەوە دەست و، هەم هێرشەکەیانیان تێک شکاند و، هەم ٣٠ تیرۆریسیشیان لێ کوشتن."
Top