لەشەنگال ھێرشێکی داعش تێکشکێندرا

لەشەنگال ھێرشێکی داعش تێکشکێندرا
سەرچاوەیەکی سەربازی لە میحوەری شەنگال رایگەیاند، بە ھۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی ھاوپەیمان دەیان چەکداری داعش کوژران و ھێرشێکیان تێکشکێندرا.
سەرچاوەکە رای گەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەنزیک شەنگال ھەست بە جموجۆڵی چەکدارانی داعش کراوە، بەڵام ھەر زوو فڕۆکەکانی ھاوپەیمانان ئاگادار کرانەوە، ئەو بوو بە ھۆی بۆدومانی فڕۆکەکان دەیان چەکداری داعش کوژران، ھەروەھا ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازیش سوتان.
سەرچاوەکە گوتیشی، ھەر لای میحوەری شەنگال ژمارەیەک چەکداری داعش ھەوڵیاندا ھێرش بکەنە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە بەرپەرچیان دانەوەو ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران و ھێرشەکەیان شکست پێ ھێنان.
إنھاء الدردشە
Top