له‌ ئه‌نبار هێرشێكی داعش له‌لایه‌ن حزبوللای عێراقی تێكشكێندرا و 23 تیرۆریستی داعش كوژران

له‌ ئه‌نبار هێرشێكی داعش له‌لایه‌ن حزبوللای عێراقی تێكشكێندرا و 23 تیرۆریستی داعش كوژران
كه‌تیبه‌كانی حزبوللا له‌ عێراق رایانگه‌یاند كه‌ هێرشێكی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعشیان له‌ باشووری رۆژهه‌لاتی فه‌لوجه‌ تێكشكاندووه‌ و هه‌روه‌ها توانیویانه‌ 23 تیرۆریستی داعش بكوژن ، ئاماژه‌شیاندا كه‌ ئه‌م رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ چه‌ند چه‌كدارێكی خۆی گوله‌ باران كردووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاشه‌ كشه‌یان كردووه‌ .

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی كتیبه‌كانی حزبوللا له‌ عێراق ئه‌م هێرشه‌ ماوه‌ی پێنج كاتژمێری خایاندووه‌ .

له‌و هێرشه‌ی تیرۆریستانی داعش 23 چه‌كداری داعش كوژران ، 12 چه‌كداری دیكه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ گوله‌ باران كران به‌وه‌ی له‌ هێرشه‌كه‌دا پاشه‌كشه‌یان كردووه‌ .
Top